به‌په‌له

داوای لابردنی پارێزبەندیی هاوسەرۆکان و 16 پەرلەمانتاری دەم پارتی دەکرێ

وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە 22 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەم پارتی و جەهەپە، 37 دۆسیەی تاوانی پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد. هاوسەرۆکانی دەم پارتی لەنێویاندان.

بەگوێرەی راگەیێندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی تورکیا، 37 دۆسیەی تاوان دژی 22 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی دەم پارتی و جەهەپە پێشکێشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراون. 33 دۆسیەی تاوان دژی 18 پەرلەمانتاری دەم پارتی پێشکێش کراون.

دۆسیەکانی تاوان دژی پەرلەمانتارانی دەم پارتی بەمشێوەیەیە:

• تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆک و پەرلەمانتاری بازنەی ئادانا (3 دۆسیە)

• تونجەر باکرهان، هاوسەرۆک و پەرلەمانتاری بازنەی سێرت (2 دۆسیە)

• بەریتان گونەش، پەرلەمانتاری بازنەی مێردین (4 دۆسیە)

• عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری بازنەی رووها (3 دۆسیە)

• عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری بازنەی مەرسین (3 دۆسیە)

• سینان چیفتەیورەک، پەرلەمانتاری بازنەی وان (2 دۆسیە)

• سالیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری بازنەی مێردین (2 دۆسیە)

• عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری بازنەی کۆجائێلی (2 دۆسیە)

• گولدەرەن ڤارلی، پەرلەمانتاری بازنەی وان (2 دۆسیە)

• وەزیر جۆشکون پارلاک، پەرلەمانتاری بازنەی جۆلەمێرگ (2 دۆسیە)

• گوڵستان کڵچ کۆچیگیت، بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆن و پەرلەمانتاری بازنەی قەرس (1 دۆسیە)

• سری ساکیک، پەرلەمانتاری بازنەی ئاگری (1 دۆسیە)

• محەممەد زەکی ئیرمەز، پەرلەمانتاری بازنەی شرنەخ (1 دۆسیە)

• ئۆنور دوشونمەز، پەرلەمانتاری بازنەی جۆلەمێرگ (1 دۆسیە)

• بەردان ئۆزتورک، پەرلەمانتاری بازنەی ئامەد (1 دۆسیە)

• نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، پەرلەمانتاری بازنەی شرنەخ (1 دۆسیە)

• کاموران تانهان، پەرلەمانتاری بازنەی مێردین (1 دۆسیە)

• بورجوگوڵ چوبوک، پەرلەمانتاری بازنەی ئیزمیر (1 دۆسیە)

لیژنەی داد و دەستووری پەرلەمانی تورکیا ژمارەی دۆسیەکانی تاوانیشی تایبەت بە وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی 28ـەمین خولی پەرلەمان بڵاوکردوەتەوە و دەڵێ، تاوەکو ئێستا 873 دۆسیەی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی پێشکێش کراون کە 574یان دژی پەرلەمانتارانی دەم پارتیین، لەوانە 107 دۆسیە دژی سالیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی مێردین.

بەپێی رێکارەکان، نوعمان کورتولمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دۆسیەکانی تاوان ئاراستەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان دەکات بۆ بەدواداچوون لە نەبوونی کەموکورتی لە دۆسیەکان و دواتر ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەکانیان دەکات. دوای پەسەندکردنیان، دەخرێنە بەرنامەی خشتەی کاری ئەنجوومەنی گشتیی بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *