به‌په‌له

داوای ده‌ستبه‌جێ هەڵوەشانەوەی حوكمی‌ له‌سێداره‌دانی‌ وه‌ریشه‌ مورادی ده‌کرێت

رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی لە نامه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌دا داوا لە سەرۆککۆماری عێراق دەکەن کاربکات بۆ هەڵوەشانەوەی حوكمی‌ له‌سێداره‌دانی‌ وه‌ریشه‌ مورادی

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ سیفه‌تی‌ به‌په‌له‌ی‌ پێدراوه‌ و ئاراسته‌ی‌ د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق كراوه‌، 60 رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و چالاكوانی مه‌ده‌نی دەڵێن، “ژنه‌ تێكۆشه‌ری كورد و خه‌باتگێڕی مافی ژنان له‌ ئێران (وه‌ریشه‌ مورادی) خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی خه‌بات و هه‌ڵسوڕانی له‌ بواری مافه‌كانی ژن، له‌ دادگای باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ بڕیار دراوه‌..”.

له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ “ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌ رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و چالاكوانی مه‌ده‌نی وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌زانین، داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی سه‌ركرده‌ی نه‌مر و كۆچكردوو، ره‌وانشاد مام جه‌لال بتوانن پێگه‌ و كه‌سایه‌تی خۆتان به‌كار بێنن و داوا له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن ئه‌و حوكمه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌”.

راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ “دڵنیاین كه‌ به‌ڕێزتان و خانمی یه‌كه‌می عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خه‌مخۆری ئه‌و داوا ره‌وایه‌ی ئێمه‌ن و ژیانی ئه‌و ژنه‌ تێكۆشه‌ره‌ ده‌پارێزن”.

ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه‌:

1- رێکەوت ئیسماعیل    نوسەر و وەرگێڕ
2-نەورۆز سعید عباس    چالاکوانی مەدەنی
3- ئارام سعید            میدیاکار
4-چۆمان هەردی         نوسەر و ئەکادیمی
5-شوان محەمەد          رۆژنامە نوس
6-رەحمان غەریب       چالاکوانی مافی مرۆڤ
7-نهاد قازی              چالاکوانی مافی مرۆڤ
8-عوسمان زیندانی       چالاکوانی سیاسی و سەندیکایی
9- علی مەحمود            چالاکوانی مافی مرۆڤ
10-دارا شێخ یەحیا        چاودێری سیاسی
11-فائزە فواد             وەرگێڕ
12-خەندە رەشاد        راوێژکاری یاسایی
13- شیرین یونس        مامۆستای زانکۆ
14-عبدالرزاق شریف    نوسەر و رۆژنامەنوس
15-نەهرۆ عەڵایی    میدیا کار
16-رەسول عەلی عەزیز    چالاکوان
17-مەریوان زەندی    چالاکوان
18-دڵشاد رەمەزان    میدیا کار
19-عەباس نادر قادر    نوسەر
20-هۆشەنگ بابا عەلی    پێشمەرگەی دێرین
21-بایەزید کەریم    چالاکوانی مەدنی
22-گوڵی سەلیم    چالاکوان
23-ڕوبار خالد محەمەد    شانۆکار
24-چیمەن ئیسماعیل    شێوەکار
25-کامەران کارگەچی    شێوەکار
26-ئاڤان عومەر    شێوەکار
27-عوسمان قادر ئەحمەد    شێوەکار
28-شانۆ ئازاد صالح    شێوەکار
29-زانا رەسول    شێوەکار
30-ئاڤان عومەر    شێوەکار
31-شیلان جەلال دەرگەڵەیی    وەرگێڕ
32-خۆشی شەوقی    شێوەکار و مامۆستا
33-دیاری محەمەد قادر    چالاکوانی مەدەنی
34-شیرین حسێن    چالاکوان
35-ئامینە خانەقینی    میدیاکار
36-رێگا نەصرالدین    چالاکوان
37-یوسف ئەحمەد       چالاکوان
38-هۆشمەند زەردەشتی    مامۆستا
39-شێرکۆ قادر    چالاکوان
40-عدنان فریق    نوسەر
41-کنێر عەبدوڵا    نوسەر
42-عادل عەلی سەلام    نوسەر
43-هێمن حەمید شەریف    نوسەر
44-باهر محمود کریم    نوسەر
45-معتصم ساڵەیی    نوسەر
46دانا عسکر    نوسەر
47-سیف الدین صابر    نوسەر
48-محمد سعید    نوسەر
49-بەناز کوێستانی    نوسەر و شاعیر
50-مستەفا زاهیدی    نوسەر و وەرگێڕ
51-معتصم محمد رمضان    نوسەر و وەرگێڕ
52-ئاشتی عەدۆ    هونەرمەند
53-محەمەد هاشم طالب    هونەرمەند
54-نیگار ئەبو بەکر    هونەرمەند
55-مەریوان جەلال    پەیکەرساز
56-سەنگەر عەبدوڵا    وێنەگر
57-رفیق صابر    مامۆستای زانکۆ
58-خەندە مامەند    مامۆستا
59-نەبیل محمد سعید    مامۆستا
60-ناسک خورشید    پارێزەر

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌ كۆنفرانسێكی ئیستانبوڵ وته‌ی ده‌بێت

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *