خەڵاتەکانی ئۆسکار؛ “ئانۆرا” باشترین فیلمە و بۆ یەکەمجار بەرهەمێکی بەرازیلی خەڵاتی بردەوە

رێوڕەسمی 97ـەمین خوولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار ئەمڕۆ لە هۆڵی دۆڵبی لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی رێز لە سەرکەوتنە هەرە دیارەکانی ساڵی رابردووی بواری سینەما بگیرێت.

گرنگترین خەڵاتی رێوڕەسمەکە، کە خەڵاتی باشترین فیلمە، بە فیلمی ئانۆرا درا، کە لەلایەن شۆن بەیکەرەوە دەرهێندراوە.

سەرکەوتنی فیلمەکە چوار خەڵاتی دیکەشی بۆ مسۆگەر کردن. بەیکەر وەکو باشترین دەرهێنەر و میکی مادیسۆن وەکو باشترین خانمە ئەکتەر لە هەمان فیلمدا خەڵاتی ئۆسکاریان بردەوە؛هەروەها فیلمەکە خەڵاتەکانی باشترین سیناریۆی رەسەن و باشترین مۆنتاژیشی بردنەوە.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە ئەدریان برۆدی درا لە بەرامبەر ئەو ئاستەی لە فیلمی The Brutalistدا نواندوویەتی.

هەروەها کیران کوڵکین وەکو باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە فیلمی A Real Pain و زۆوی سالدانیا وەکو باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشت لە فیلمی Emilia Pérez خەڵاتی ئۆسکاریان پێدرا.

فیلمی بەرازیلی، I’m Still Here، خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتیی بردەوە، کە ئەوە بووە یەکەمین خەڵاتی ئۆسکار لە مێژوودا بە بەرهەمێکی بەرازیلی بدرێت.

هەروەها ئەنیمەیشنی لاتیڤیایی، Flow وەکو باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ، خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.

لە بەرامبەر باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان و باشترین دیزاینی جلوبەرگ، فیلمی Wicked دوو خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە، بەوەش پۆڵ تازووێل بووە یەکەم پیاوی رەشپێست لە مێژووی سینەمادا خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دیزاینی جلوبەرگ بباتەوە.

هەروەها بەشی دووەمی فیلمی Dune دوو خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دەنگ و باشترین کاریگەریی وێنەکی (Visual Effects) بردنەوە.

براوەکان بەم شێوەیەن:

باشترین فیلم
Anora

باشترین دەرهێنەر
شۆن بەیکەر – Anora

باشترین خانمە ئەکتەر
میکی مادیسۆن – Anora

باشترین ئەکتەری پیاو
ئەدریان برۆدی – The Brutalist

باشترین خانەم ئەکتەری پاڵپشت
زۆوی سالدانیا – Emilia Pérez

باشترین ئەکتەری پیاوی پاڵپشت
کیران کەڵکن- A Real Pain

باشترین سیناریۆی رەسەن
Anora

باشترین سیناریۆی وەرگیراو
Conclave

باشترین فیلمی درێژی نێودەوڵەتی
I’m Still Here

باشترین ئەنیمەیشنی درێژ
Flow

باشترین بەڵگەفیلمی درێژ
No Other Land

باشترین میوزکی فیلم
The Brutalist

باشترین گۆرانیی رەسەن
“El Mal” — Emilia Pérez

باشترین وێنەگرتن
The Brutalist

باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان
Wicked

باشترین دیزاینی جلوبەرگ
Wicked

باشترین ئارایش و پرچ داهێنان
The Substance

باشترین کاریگەریی وێنەکی
Dune: Part Two

باشترین دەنگ
Dune: Part Two

باشترین مۆنتاژ
Anora

باشترین فیلمی ئەکشن
I’m Not a Robot

باشترین کورتە ئەنیمەیشن
In the Shadow of the Cypress

باشترین کورتە بەڵگەفیلم
The Only Girl in the Orchestra

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *