جێگرى سەرۆکى جەهەپە: لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان ئەردۆغان پەلکێشى دادگاى تورکیا دەکەین

جێگرى سەرۆکى جەهەپە چەند بەڵگەنامەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە دەیسەلمێنێت هەرێمى کوردستان لە ماوەى چوار ساڵدا، زیاتر لە دوو ملیار دۆلارى داوەتە تورکیا بۆ ئەوەى نەوتەکەى هەناردەى بەندەرى جەیهانى تورکیا بکات، پەرلەمانتارەکە دەڵێ، دۆسییەکە دەباتە دادگاى باڵاى تورکیا و سکاڵا دژى ئەردۆغان و پارتەکەى تۆماردەکات.

دەنیز یاڤوز یڵماز کە هاوکات پەرلەمانتارى تورکیایە لە تۆڕى ئێکس بەڵگەنامەکانى بڵاوکردووەتەوە، کە حکومەتى تورکیا بێ گەڕانەوە و وەرگرتنى مۆڵەت لە حکومەتى عێراق، لەگەڵ هەرێمى کوردستان رێککەوتووە، نەوتى هەرێمى کوردستان بەڕێى بۆرى بۆ بەندەرى جەیهان بگوازێتەوە، پارەیەکى زۆریشى وەرگرتووە.

بەگوێرەى ئەو بەڵگەنامانە، حکومەتی تورکیا لە ماوى نێوان 21ى ئایارى 2014تا 30ى ئەیلولى 2018، بڕى دوو ملیار و 320ملیۆن دۆلارى لە هەرێمى کوردستان وەرگرتووە، پارەکە بۆ کۆمپانیاى وزەى تورکیا (تى ئى سى) چووە کە لە دوورگەى جێرسییە، دواتر 904ملیۆن دۆلار رەوانەى کۆمپانیاى بۆتاش کراوە.

پەرلەمانتارەکەى جەهەپە دەڵێت، لەو پارەیە ملیارێک و 416ملیۆن دۆلارەکەی دیکە دیارنەماوە، ئەم پارەیە لە دوورگەی جێرسی بووەتە هەڵم، هەروەها دەڵێ، بەهۆی گرێبەستکردن لەگەڵ هەرێمى کوردستان و سکاڵاى عێراق لە گرێبەستەکە، لە دادگاى پاریس تورکیا بەبڕى نزیکەى ملیارێک و 500ملیۆن دۆلار سزادراوە، ئەمە تاوانێکە تایبەت بە دادگای دیوانی باڵا، پێویستە ئەردۆغان لەسەر ئەو پرسە پەلکێشى دادگاى باڵا بکرێت.

لەبەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا پەرلەمانتارەکەی جەهەپە دەڵێت، بەردەوامدەبێت لە ئاشکراکردنی ئەو بەڵگانەی ئەردۆغان پەلکێشی دادگای دیوانی باڵا دەکات و بە گوتەی خۆی، بەڵگەی دووهەم ئاشکرا دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *