تۆڕی 8ی مارس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له هه‌رێم 53 ژن كوژراون. ده‌شڵێت، ئه‌م ئاماره رۆڵ و ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ژنان و مافه‌كانیاندا.
تۆڕی 8ی مارس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له پاركی نالی له شاری سلێمانی چالاكییه‌كی ئه‌نجامدا.
له چالاكییه‌كه‌دا تۆڕه‌كه رایگه‌یاند، به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی و شۆكهێنه‌ر له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا 53 ژن له هه‌رێمی كوردستان كوژراون.
تۆڕی 8ی ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م ئاماره زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌و پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه.
له چالاكییه‌كه‌دا كه ئاماده‌بوان 53 ماسكیان به‌ستبو وه‌ك سیمبولێك بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كوژراون، راگه‌یه‌ندرا، “ئێمه ئه‌مڕۆ به 53 ماسكه‌وه ده‌بینه ده‌نگی ئه‌و ژنانه‌ی تیرۆر‌كراون و كوژراون و هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌شی ژیانیان له مه‌ترسیدایه.”
ئاماژه به‌وه‌شدرا “ئه‌م ئاماره رۆڵ و ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه” له به‌رامبه‌ر پاراستنی ژنان و مافه‌كانیان.
تۆڕی 8ی مارس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، چه‌ندین ساڵه به‌پاساوی جۆراوجۆر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كانی كوشتنی ژنان به‌نهێنی ده‌هێڵێته‌وه‌و ئاشكرایان ناكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، گرنگی نه‌دان به پرسی ژنكوشتن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ده‌ربازبونی تاوانباران و سزا نه‌دانیان، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی كوشتنی ژنانه به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان.
قەندیل پرێس