به‌په‌له

تورکیا لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای خواستوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بەپشتیوانیکردنی واشنتۆن بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لەسوریا بهێنێت، لەکاتێکدا تورکیا بەردەوامە لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو هێزە کوردییە لەڕۆژئاوای کوردستان.

هاكان فیدان لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەده‌وحە لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران‌و وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی:”هیوادارین ترەمپ بڕیارێک بدات کە کۆتایی بەم هەڵە بەردەوامەی ناوچەکە بهێنێت”.

بەقسەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەکینەکانی پاراستنی گەل توانای بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان نییە، بەڵکو ڕۆڵیان سنوردارە بەهێشتنەوەی دیلەکانی ئەو ڕێکخراوە لەزیندانەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا، عێراق، سوریاو ئوردن گفتوگۆی سەرەتاییان لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی داعش ئەنجامداوە.

تورکیا زۆر دەمێکە داوا لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکات دەستبەرداری پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بێت، هەروەک بەشێوەیەکی بەردەوامیش لەڕێگه‌ی گروپە چەکدارییە سورییەکانی سەر بەخۆی پەلاماری ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەدات‌و لەڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانیشەوە ژێرخانی ئابوریی ناوچەکە وێران دەکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *