به‌په‌له

بەیاننامەی دەزگای میدیایی “قەندیل پرێس”

هەروا کە ئاگادارن، دوێنێ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، بەیاننامەیەکی لەبارەی “قەندیل پرێس” بڵاو کردەوە، بۆیە دەستەی بەڕێوەبەریی “قەندیل پرێس” بە پێویستی زانی ڕوونکردنەوەیەک لەمبارەوە بڵاو بکاتەوە.

“قەندیل پرێس” زیاتر لە پێنج ساڵە دەستی بە کار کردووە و لەم پێنج ساڵەدا هەوراز و نشێویی زۆری تێپەڕاندووە. بێگۆمان کەم و کۆڕیی و ڕەخنەی زۆر لە “قەندیل پرێس” هەیەو دەستەی بەڕێوەبەریی ئەم ئاژانسە لەوە ئاگادارە و سپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە پێشتر، ئێستا و لە داهاتوویشدا ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان ئاراستەی “قەندیل پرێس” دەکەن.

جێی شانازییە بۆ ئێمە کە لەم پێنج ساڵەدا توانیومانە دەنگی ئازاد و سەربەخۆی خۆمان بپارێزین و لەگەڵ زیاتر لە ۲۰۰ کەسایەتیی هەر چوار پارچەی کوردستان لە هەموو حیزبەکان دەیان وتووێژ ئەنجام بدەین و لە ئاستێکی بچووک‌دا تابڵوی فرەڕەنگی لە کوردستان بین.

پێوەر بۆ ئێمە پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەی کورد لە کوردستان بووە، شێوازیی کارمان ڕەخنەگرانە بووە و ئامانجمان دەستڕاگەییشتنی نەتەوەکەمان بە مافەکانی بووە.

ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنین ئێمە دژ بە هیچ یەک لە حیزبەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان نین بەڵام ئەمە نابێتە هۆکاری ئەوەیکە ڕەخنە نەگرین.

ئێستا لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا، ڕوومان لە پژاک و لایەنگرانیانە:

یەکەم) هەڤاڵانی خۆشەویست، ئێمە دژ به پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) نین، ئێمە هاوکات کە ڕەخنە دەگرین، پاڵپشتیی لە هەموو حیزبەکانیش دەکەین، دەیان هەواڵ و وتووێژ لە بارەی ئێوە و لەگەڵ بەرپرسان و لایەنگرانی ئەو حیزبە، ئەمە دەسەلمێنێت. ئێمە لایەنگر و پاڵپشتیی کەری هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتین پێکەوە.

دووەم) هەڤاڵانی بەرێز، ئێوە چەندین تومەتتان لە ئێمە داوە، ئێمەتان بە چەواشەکار وەسف کردووە، ئێمە لەبەر چاوی هەمووان داواتان لێ دەکەین ئەمە بە بەڵگەوە بسەلمێنن.

سێیەم) ئێمە لە درێژەی ئەرکی خۆماندا وەک ڕاگەیاندنێکی ئازاد و سەربەخۆ، ئێستاش داوای گفتوگۆتان لێ دەکەین، ئێمە ئامادەین لەگەڵ کەسایەتییەکانی ئێوەش وتووێژەکانمان بەردەوام بێت، بەیاننامە و هەواڵەکانتان بڵاو بکەینەوە. هەڤاڵانی ئازیز، ئێمە بەدوای سڕینەوی کەس یان لایەنێک نین، ئێوە خۆتان دەرگای دیالۆگتان داخستووە، ئێمە دەرگامان بەرەو ڕووی هەموو کەسایەتی و حیزبەکانی کوردستان کراوەیە.

چوارەم) هەڤاڵان، دۆخەکە زۆر هەستیاره، ئێمە دژی “شەڕی براکوژی میدیایین”، ئێوە دەتوانن لێمان ڕەخنە بگرن، دەتوانن لەگەڵمان گفتوگۆ بکەن بەڵام تکایە با دوژمن شاد نەکەین، دڵنیا بن هەموومان لەیەک سەنگەرداین، با ڕووی قەڵەمەکانمان لە دوژمن بێت نەک خۆمان، دوژمن جیاوازیەک لە نێوان “قەندیل پرێس” و “میدیاکانی پژاک” ناکات.

لە کۆتاییدا، بە دڵێکی ئازارچێشتوو بەڵام وەک “قەندیل” قایم و قورس کە تا ئێستا بۆ داگیرکەرانی کوردستان داگیرنەکراوە، ڕایدەگەیێنین درێژە بە ئەرکی خۆمان دەدەین لە پێناو ڕزگاری و ئازادی کوردستان لە داگیرکەران.
هیوادارین لە ڕۆژی ڕزگاری و ئازادی ڕۆژهەڵات لە داگیرکەران بە دیداری یەک شاد بین.

بژی کورد و کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەریی قەندیل پرێس
۱۷/٠١/٢۷۲٦

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی وەستێنراوە و بەبێ ئازادیی ئۆ,جە,لان چەک دانانێین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پە,کە,کە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی  ئێستا “هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە” و دەڵێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *