به‌په‌له

بەڕێوەچوونی هەڵمەتی زاگرۆسانە لە دارستانەکانی مەریوان

ئەمڕۆ هەینی ۲۱ی سەرماوەز، هەڵمەتی زاگرۆسانە لە دارستانەکانی نێوان کاڵ و دەگاشێخانی مەریوان بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە یارمەتیی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، شاخەوانان و هەموو چین و توێژەکان، حەوتەمین ساڵی چالاکیی زاگرۆسانە لەژێر دروشمی “ژینایی ئەم نیشتمانە بە سەوزایی زاگرۆسەوەیە”، بەڕێوە دەبات.

چیای سەوز ڕایگەیاندووە: هەڵمەتی ناشتنی دەنکە بەڕوو، بە مەبەستی بووژاندنەوە و بەرگری لە داگیرکاری و تیمارکردنی دارستانە سووتاوەکان و ساڕێژکردنی بەشێکی بچووک لە زامی زاگرۆسی نیشتمانە.

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وێرانکردنی ژینگەی کوردستان؛ درێژەپێدانی مێژوویەکی تاڵ لە سوتاندن و کۆچپێکردنی زۆرەملێ

قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری ژیانی گوندنشینێک لە ناوچە سەخت و شاخاوییەکانی کوردستان هەمیشە بەستراوەتەوە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *