بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەبارەى راگەیاندنە دەستوورییەکەی سووریا هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، رەخنە لە راگەیاندنە دەستوورییەکەی سووریا دەگرێت و بە پەیڕەوکردنی پێوەرەکانی سەردەمی بەعس و رەچاونەکردنی فرەیی وڵاتەکە ناویدەبات و دەڵێت، گوزارشتە لە بیرکردنەوەیەکی تاکڕەوانە.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، راگەیاندنى دەستووری پەسەندکراو، جارێکی دیکە پێچەوانەی دۆخی راستەقینەی سووریایە و گوزارشت لە پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکە ناکات.

ئەم راگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و رەخنەگرتنی لە راگەیاندنی دەستووری، تەنیا دوای چوار رۆژ لە واژۆکردنی رێککەوتننامەی نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا دێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سووریای ئەمڕۆ پێویستی بە یەکڕیزی و یەکپارچەیی رۆڵەکانی وڵاتەکە هەیە، بۆ بڕیاردان لە داهاتووی خۆیان و بەشدارییکردنێکی نیشتمانییانە لە هاوبەشێتی وڵاتدا.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، جەختلەوە دەکات ئەو راگەیەندنە دەستوورییە پێوەرەکانی فرەیی نیشتمانیی سووریای تیادانییە، هەروەها رەچاوەی بەشداریی راستەقینەی پێکهاتەکانی وڵاتەکە ناکات و سەرلەنوێ دووبارەکردنەوەی بیرکردنەوەی تاکڕەوانەیە و درێژکراوەی دۆخی پێشووە، کە بوو بە هۆکارى شۆڕشی گەل.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت “ئەم راگەیاندنە دەستوورییە گوزارشت لە خواستەکانی گەلەکەمان ناکات و هەوڵەکانی بەدیهاتنی دیموکراسیەتی راستەقینە لە سووریا لەناودەبات و ناوەڕۆکەکەی دوورە لە سووریا و خواستەکانی گەلەکەی”.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەشڵێت، دەستووری راستەقینە، ئەو دەستوورەیە تەواوی پێکهاتەکان تیادا بەشدار دەبن و لەسەری رێککدەکەون، چونکە ئاڕاستەی دیموکراسی هەمیشەیی بۆ داهاتووی سووریا و نەوەکانی دیارییدەکات و هیواخوازین نەمانگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سەرەتا.

ئەم راگەیاندراوە لەکاتێکدایە، پێنجشەممە 13ـی ئازار، ئەحمەد شەرع راگەیاندنی دەستووری قۆناغی راگوزەری پەسەند کرد، کە تیادا باسی مافی نەتەوە و پێکهاتەکانی تیادانەکراوە و ناوی وڵاتەکە بە کۆمارى عەرەبی سووریا و زمانی فەرمی بە زمانی عەرەبی دیارییکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *