بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی حکومەتێکی دەوێت ئامانجەكەی پاراستنى مافى خەڵک بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، جەخت لە مەرجەکانى حیزبەکەى بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەم دەکاتەوە و دەڵێت حکومەتێکی دەوێت كە پاراستنی مافی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان ئامانجەكەی بێت.

لەدیدارێكدا لەگەڵ ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە دەباشان، بافڵ جەلال تاڵەبانى دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا، پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمى کوردستان و یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی تاوتوێكرد.

پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیکەى دیدارەكە بووە، لەوبارەیەوە سەرۆکى یەکێتى گوتى “پێشتر باسمان لە هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی دادپەروەر و خزمەتگوزار كردووە و ئێستاش دووپاتیدەكەینەوە، یەكێتی حکومەتێکی دەوێت كە پاراستنی مافی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان ئامانجەكەی بێت، دوور لە جیاكاری خزمەتی هەموولایەك بكات و كار بۆ بەهێزتركردنی هەرێمەكەمان بكات”. هەروەها بە پێویستى زانیوە حکومەتى نوێ “بە روانین و دیدگایەكی نوێوە هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بدات و كوردستان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیری ئاڕاستە بكات”.

لەبارەی دۆخی سووریا و كوردانی رۆژئاوا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، جەخت لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بەتایبەت گەلی كورد دەكەنەوە و هەوڵەكانیشدان لەو پێناوەدا بەردەوامە. هیوایخواستووە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە بكەن و هاوبەشیی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتەكەدا پەیڕەو بكرێت.

سەبارەت بە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بافڵ جەلال تاڵەبانى، ستایشی هاوكارییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانانی بەتایبەت ئەمریكای كرد و گوتی “دەبێت هێزی پێشمەرگە بە بیركردنەوەیەكی نیشتمانییانە و دوور لە دەستتێوەردانی حزبی رێكبخرێتەوە، بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەش یەكێتی بەهەمووشێوەیەك پشتیوان دەبێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *