بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژی و شەڕی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، بارەگا و کەمپی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان لانیکەم ١٦٠ جار لەلایەن سپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە، بە مووشەک و دڕۆنی خۆکوژ کراونەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، دابەشبوونی هێرشەکان بەسەر حیزبەکاندا بەم شێوەیەیە: بارەگا و کەمپەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم ماوەدا لانیکەم ٩٣ جار، بارەگا و کەمپەکانی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) و حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەر کامیان ٢١ جار، بارەگا و کەمپەکانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ١٨ جار، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ٥ جار و حیزبی کۆمەڵەی کومونیستی ئێران ٣ جار بوونەتە ئامانجی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکان.
بەپێ ئامارەكان لەو هێرشانەدا، لانیکەم ٥ پێشمەرگە شەهید و نزیکەی ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
قەندیل پرێس