ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په، رایگه‌یاند، ئیستیفزازه‌كانی جزیره رامان ناگرن. جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر گورگه بۆره‌كه‌م و تا مردنیش هه‌روا ده‌مێنمه‌وه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه باره‌گای بارزانی له وه‌ڵامی لێدوانێكی باخه‌چه‌لیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ جزیرێ، رایگه‌یاندبو، دیاره باخچه‌لی هێشتا گورگه بۆره‌كه‌ی جارانه‌و ئێستا له پێستی مه‌ڕدایه.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ڕۆژی شه‌ممه، له بۆنه‌یه‌كی حزبه‌كه‌یدا، رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك لێدوانی ئیستیفزازی ، ئێمه پێ به‌پێ هه‌نگاو به‌ره‌و ئامانجی “توركیایه‌كی بێ تیرۆر ده‌نێین.”
باخچه‌لی وتیشی، په‌یامه‌كانی رێبه‌ری دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا، لۆژیكی، ئه‌رێنی، متمانه‌پێكراو و هزروروژێنن. لێدوانی ئاشكرای مه‌به‌ستدار یاخود به‌لاڕێدابردنی پڕۆسه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م په‌یامانه بن، هیچ مانا‌و بایه‌خێكیان نییه.
باخچه‌لی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌بێ ناوهێنانی مه‌سعود بارزانی و باره‌گای بارزانی، رایگه‌یاند، ئیستیفزازه‌كانی جزیره رامان ناگرن. له‌باره‌ی شوناسی ئێمه‌شه‌وه وه‌ك گورگێكی بۆر، به‌دڵنیاییه‌وه من گورگه بۆره‌كه‌م، تا مردنیش هه‌روا ده‌مێنمه‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی”ئیشه‌ڵا كۆتری ئاشتی باڵی دوه‌م ده‌گرێت و ده‌فڕێت و هه‌موان فڕینی ده‌بینن. ئێمه پشتیوانی له هاریكاریی ده‌كه‌ین…ناتوانین چاوپۆشی له‌و ده‌رفه‌ته بكه‌ین كه له‌سه‌ده‌ی رابردو به‌ده‌ستمان هێنا. ئێمه خه‌باتی خوشك و برا كورده‌كانمان به‌تامه‌زرۆیی و خۆشه‌ویستی و رێزه‌وه له ئامێزده‌گرین.”
رۆژی 29ی مانگی رابردو، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی به‌شداری له سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری کرد كه له جزیرێ له شرنه‌خ رێكخرابو.
وێنەی پاسەوانەکانی مه‌سعود بارزانی بەچەکەوە كه “ئاڵای کوردستان” لەسەر قۆڵیان بو، کاردانەوەی بەدوای خۆیداو دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تورکگون، دیمه‌نی پاسەوانەکانی بارزانی بە”شەرمەزارکەر” وەسف کرد.
له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی باخچه‌لیدا، وته‌بێژی باره‌گای بارزانی، رایگه‌یاند، سەردانەکەی بارزانی پشتیوانیی بو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی ئیدعا دەکات پشتیوانی لێ دەکات. ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردوە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا.
قەندیل پرێس