به‌په‌له

ئەمریکا پێشوازیی لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازیی لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

ئۆفیسی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “ئەمریکا پێشوازیی لە کۆبوونەوەکەی رۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2025 لە نێوان بارزانی و عەبدی دەکات.

ئۆفیسی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت “دیالۆگی ناوخۆیی نێوان کورد دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ لە پتەوکردنی گواستنەوەیەکی گشتگیری سیاسی لە سووریا بگێڕێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئۆپراسیۆنی ئابووریی لە دژی ئێران ڕاگەیاند

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەستپێکردنی گشتگیرترین هەڵمەتی دارایی و سزای ئابووریی لە مێژوودا بە ناوی “ئۆپەراسیۆنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *