ئەردۆغان ڕەخنەی لە”دەم پارتی” گرتو وتی “بەبینینی رێپێوانی لاوانی دەم پارتی لەئاماد لە ١٨ی ئۆکتۆبەر کە داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان دەکردو پۆلیسیان بە “دوژمن” ناوبرد دڵتەنگ بووم”.
لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەناو ئەو فڕۆکەیەی کە لەکەنداوەوە دەگەڕایەوە بۆ تورکیا، سەبارەت بەهەڵوێستەکانی ئەمدواییەی دەم پارتی، ئەردۆغان وتی “”ڕاشکاوانە بڵێم، من ئەم جۆرە ڕێبازەم لەدەم پارتی ناوێت. پێموایە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پێشوازی و کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دەم دەکەین. ئەم بابەتانە لەگەڵیان تاوتوێ دەکەین، پێموانییە شاندی دەم هاوبەشی ئەم لێکتێگەیشتنە بن، و منیش نامەوێت بیری لێبکەمەوە. من زیاتر ئەم پرسانەم لەگەڵ خاتوو پێرڤین تاوتوێ کردووە. هیوادارم، دەرفەتێکمان هەبێت بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنەوە”.
وتیشی “تورکیەیەکی بێ تیرۆر نەک تەنها ئێمە، بەڵکو بۆ هەموو تورکیا سوودی هەیە. سوودی بۆ هەموومان هەیە، بە لازو تورک و کوردەوە. لەکاتێکدا ئێمە بیرمان لەوە دەکردەوە کە دواجار وڵات لەکەشی تورکیایەکی بێ تیرۆردایە، بەڕاستی دڵتەنگ بووم بەبیستنی ئەو جۆرە شتانە لەدیاربەکرەوە”.
پێشتریش ئاکەپە و باخچەلی ناڕەزاییان بەرامبەر بەو رێپێوانە دەربڕیبوو، بە”پیلانگێڕی” ناویان بردبوو، کە لە١٨ی ئەکتۆبەردا سەدان گەنجی دەم پارتی لەئامەد داوای ئازادئ ئۆجەلانیان کردو هێزەکانی پۆلیس بەتوندوتیژیی رووبەڕوویان بوونەوە.
قەندیل پرێس