به‌په‌له

ئۆزگور ئۆزەل: بۆ پرۆسەی چارەسەر چوار پێوەرمان هەیە

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری- جەهەپە دەڵێ، چوار پێوەر (مەرج)یان هەیە بۆ پرۆسەی چارەسەری و پێویستە رێککەوتنی نیشتمانی لەسەر ئەو بابەتە هەبێت.

ئۆزگول ئۆزەل رۆژی چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەم لە ئەنقەرە سەردانی کۆمەڵەی بریندارانی سەنگەری تورکیای کرد و باسی لە پرۆسەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کرد.

ئۆزەل ئاماژەی بەوەدا، ئەوان پشتیوانی پرۆسەی چارەسەری دەکەن، “بەڵام ئەمە بە هێنانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ پەرلەمان و بازاڕە سیاسییەکان ناکرێت.

سەرۆکی جەهەپە باسی مەرجەکانی خۆیان بۆ پرۆسەی چارەسەری کرد و گوتی: “یەکەم؛ پەرلەمان ناوەند بێت. دووەمیان؛ روونی و شەفافیەت. سێیەمیان؛ هاوڕێیەکی باش بە و دڵسۆزبە. چوارەمیان رێککەوتنێکی نیشتمانییە.”

دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بە لێدوان و هەڵوێستەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا جارێکی دیکە بووەوە رۆژەڤی تورکیا، ئەویش دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا تەوقەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی کرد، دواتریش داوای کرد ئۆجەلان بێتە پەرلەمان و کۆتایی بە شەڕی چەکداری بهێنێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *