به‌په‌له

ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لێڕەواری دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران و سووتانی زیاتر لە ١٥٠ هیکتار لە سەر سنوور

کاتژمێر ٤ی ئێوارەی شەممەی ڕابردوو، ٩ی خەرمانان، لە دۆڵەنێی قەندیل بە هۆی مانۆڕی سەربازی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگر لە لێڕەواری ناوچەكە دەکەوێتەوە کە تا ٥ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە دەخایەنێت و بەداخەوە ڕووبەری ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هیکتار دەسووتێت.

زۆری و زەمەندی گیاوگۆڵی ئەم شوێنە بە هۆی پاوان بوونی و لە ئاکامدا زۆری ئاگرەکە، بەداخەوە وای کردووە ڕێژەیەکی زۆر لە جۆری داری کرۆسک، شن، تاوک، گێوژ، چەقالە بزنە(ئاژنە)، بادام، بەڕوو لە نێو بچن.

ئاگرەكە بە هاوكاریی ژینگەدۆستان و دڵسۆزانی ژینگە كۆنتڕۆڵ كرا.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *