به‌په‌له

ئامەد مەلازگرد: ئێمە هیچ هەنگاوێکی دیكە نانێین و چاوەڕێی هەنگاوی دەوڵەتین

فەرماندەی هەپەگە ئامەد مەلازگرد لە کۆبوونەوەیەکی حیزبەکەیدا ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ وتی، با پەکەکە کۆبێتەوە و کۆنگرەی خۆی ببەستێت، وتی، با پەکەکە کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی بهێنێت، ماوەی پێنج ساڵ بەدژواری شەڕ لە هەرێمی زاپ بەڕێوەچوو، ڕێبەر وتی، بۆ ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی، پاشەکشە بکەن لەو هێڵانەی کە ئەگەری پێکدادان تێیاندا هەیە، هەموو ئەمانەمان کرد وتیان چەکەکانتان ڕادەست بکەن، وتمان چەکەکان ڕادەست ناکەین، بەڵام بۆئەوەی مانادار ببێت بە شێوەیەکی سیمبولی چەکەکانمان سووتاند، لە کۆتاییدا بۆئەوەی پێکدادان ڕوونەدات هێزەکانمان لە باکووریش کشاندەوە، ئەو ئەرکەمان بەجێهێنا کە لە ئەستۆی پەکەکە بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا دەوڵەت هەنگاوێکی ڕوونی نەناوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند، ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی دەوڵەت دەکەین، چاوەڕێین کە ئەوانیش هەندێک هەنگاو بنێن، لەبەرئەوەی لەمەودوا ئێمە هیچ هەنگاوێک نانێین، ئەگەر دەوڵەت بە ڕاستی باسی خوشک-برایەتیی کورد و تورک دەکات، پێویستە هەنگاو بنێت، هەنگاوی یەکەم بریتییە لە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە ئەمە لە زمانی یاسادا چارەسەر بکرێت، هەنگاوی دووەم، پێویستە کورد لەناو دەستووری بنەڕەتیی تورکیادا جێی بکرێتەوە، تاوەکو ئێستا ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی ناوە، ئێمە چاومان لەسەر دەوڵەتی تورکیایە، ئەو هەنگاوانەی دەینێت گرنگە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *