به‌په‌له

ئامێدی/ پارتی دوزینەوەی تەڕمی منداڵێکی خنکاو بە سیاسی دەکات و رێگری لە نقومڤانەکانی (غەواس) سلێمانی دەکات

قەندیل پرێس؛ دهۆک – دێرەلۆک

دوای شەش رۆژ لە خنکانی منداڵێک لە دێرەلۆک هێشتا تەرمەکەی نەدوزراوەتەووە و لقی پارتی لە ئامێدی رێگری لە تیمی نقومڤانەکانی سلێمانی- دەربەندیخان دەکات.

رۆژی هەینی رابردوو 6ـی حوزەیرانی 2035 لەکاتی گەشتدا منداڵێکی حەوت ساڵان بەناوی ئارڤان سیهاد ئۆسمان خەڵکی دێرەلۆکی سەر بە ئامێدی لە رووباری ئاڤا شیندا دەخنکێت، تا ئیستا تەرمەکەی نە دوزراەرتەوە.

بێوار رێکانی یەکێک لە کەسوکارەکانی ئارڤان بە قەندیل پرێسیان راگەیاند؛ بۆدوزینەوەی تەڕمی منداڵەکەیان تیمێکی خۆبەخشی نقومڤانەکان لە دەربەندیخان و سلێمانی هاتوونەتە دێرەلۆک و لەسەر ئەرکی خۆیان وەک کارێکی مرۆڤایەتی بەدوای تەڕمه کوڕەکەیان دەگەڕێن، بەڵام ئەوەی سەیر و جێگای داخە لقی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ئامێدی دوزینەوەی تەڕمی منداڵەکەیسن بە سیاسی کردووە و رێگری لە نقومڤانەکانی سلێمانی و دەربەندیخان دەکەن.

کەسوکارەکەی ئارڤان ئاماژەیان بەوەش کرد؛ “بێ جگە لەوەی گازی ئۆکسجینی بۆ ئەو تیمە پەیداناکرێت، پارتی لە رێگای بەرگیری شارستانی دهۆکەوە ڕێگری لە ئەرکی نقومڤانەکان دەکەن بۆ دوزینەوەی تەڕمەکە چونکە ئەو تیمە لە سلێمانیەوە هاتووە و نابێت لە سنوری پارتی کاربکەن وەک ئەوەی شەڕی زۆنی سەوز و زەرد بێت لەسەر دەستکەوتێکی سیاسی”.

خنکانی ئارڤان سیهاد ئۆسمان خەڵکی ناوچەی دێرەلۆک، شێلادزی و ئامێدی دڵتەنگ کردووە و رۆژانە بەرگری شارستانی دهۆک و سەدان گەنجی خۆبەخش کەناوچەکە بەدوای تەڕمەکەیدا دەگەڕێن.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئێرە قوتابخانەی باهونەری جوانڕۆیە كە سروود دەڵێنەوە

ئەم ڤیدیۆیە تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئەوە بڵاو دەبێتەوە كە بەرپرسانی قوتابخانەیەكی كچانە لە شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *