وەزیری ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران. نیۆم کریستی، وەزیری ناوخۆی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، “بەداخەوە، ئەمشەو دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی کوژران”. دەشڵێت، “چالاکانە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین و سەرقاڵی دەستخستنی زانیاری …
زیاتر بخوێنەرەوەباڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا ئاشکرای دەکات ئەحمەد شەرع چۆن کرا بە شوێنگرەوەی ئەسەد
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا دانی بەوەدا نا کە لە دوای شکستهێنانی دانووستانی لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەسەرکردایەتی ئەحمەد شەرعیان هەڵبژاردووە کە ببێ بە شوێنگرەوەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد. ڕۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە چوارچێوەی سیمینارێک لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شاری بۆڵتیمۆر کە ڕۆژانی ڕابردوو لە ویلایەتی مێریلاند لە ئەمریکا …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا بنکە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەھێز دەکات
ڕوانگەری سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەبنکەی کێڵگەی نەوتیی عومەر بەرەو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەپارێزگای حەسەکە فڕیوە، ئەم هەنگاوەش بەشێکە لەپلانێکی ئەمریکا بۆ دوبارە بڵاوکردنەوەو ڕێکخستنەوەی ئامادەیی سەربازیی لەڕۆژئاوای کوردستان. ڕوانگەکە ئاشکرایکردوە، ئەم هەنگاوانە بەشێکە لەستراتیژێکی ئەمریکا کە ئامانجی بەهێزکردنی هەندێک بنکەی سەربازییەو کەمکردنەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ دەڵێت رێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکە؛ بەم قسەیە نرخی نەوتی دابەزاند
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نزیکە کە دەتوانێت رێگری لە کردەوەی سەربازی بکات، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت. ترەمپ هاوکات شانازی بە کۆکردنەوەی “تریلیۆنان دۆلار” لە گەشتەکەیدا بۆ کەنداو دەکات. سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025، ئەم لێدوانانەی لە قەتەر دا پێش ئەوەی بە …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ: هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەست رێککەوتن
ترەمپ دەڵێت، بە نێوەندگیریی ئەمریکا؛ هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی “تەواو و دەستبەجێ” رێککەوتن. رۆژی شەممە 10-05-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: “دوای چەندین گفتوگۆی درێژی دوێنێ شەو، کە ئەمریکا نێوەندگیریی تێدا کرد، دڵخۆشم کە رایدەگەیێنم هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەستێکی تەواو و دەستبەجێ رێککەوتن.” سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: “پیرۆزە لە …
زیاتر بخوێنەرەوەحکومەتی سوریا پۆستێکی باڵای سەربازی بەکەسێکدا کە لەسەر جینۆسایدی کورد، ئەمریکا سزای داوە
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری سوریا، پۆستی فەرماندەی فەیلەقی ۲٥ی سوپای سوریای بە محەمەد سالم ناسراو بە حاتەم ئەبو شەقرا داوە. ناوبراو پێشتر فەرماندەی هێزەکانی سلێمان شاه بووە، بەڕەگەز تورکمانی سوریایە، لەکاتی داگیرکردنی عەفرین سەرپەرشتی شەهیدکردن و ئاوارەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی شارەکە هەبووە. بەوهۆیەوە ئەمریکا …
زیاتر بخوێنەرەوەواشنتن پۆست: سی ئای ئەی هەزار و 200 کارمەند کەمدەکاتەوە
رۆژنامەی ‘واشنتن پۆست’، بڵاویکردەوە دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا ‘سی ئای ئەی’ بەنیازە هەزار و 200 کارمەند لە دەزگاکەیدا کەمبکاتەوە. بە گوێرەی رۆژنامەکە، ئیدارەی ترەمپ ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە پلانەکەی بۆ کەمکردنەوەی هەزاران کارمەندانی هەواڵگری ئاگادار کردووەتەوە، کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێت و بەشێکیش لە رێگەی کەمکردنەوەی دامەزراندنەوە دەبێت نەوەک …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا لهڕێگهى باشوورەوە كاروانێكى گهورهى هاوكاریى سەربازیی گەیاندە ڕۆژئاوای کوردستان
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا کاروانێکی گەورەی هاوکاریی سەربازییو لۆجیستیی لەڕێگهی باشووری کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە. ڕوانگەکە باسی لەوەکردوە، دوێنی چوارشەممە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کاروانێکی نوێیان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە کە لهنزیکەی 30 بارهەڵگر پێکهاتوەو ئامێری لۆجستییو پزیشکییو هەروەک زرێپۆشی سەربازییان لەخۆگرتوە. ئەوەش …
زیاتر بخوێنەرەوەئەگەر ئێران و ئەمریکا ڕێکبکەون، لێکەوتەکانی ڕەنگە ناوچەکە بگۆڕن
✍️ د. میرۆ عەلیار ڕەوتی ڕووداو و وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەری دەخا کە کۆماری ئیسلامی کەوتۆتە ژێر فشارێکی قورس و ترسی ڕێنیشتووە کە لەژێر ئەو فشارە دا خۆی نەگرێ و بڕووخێ. بۆیە نابێ ئەگەری “ڕێککەوتن” بەکەم بگیرێ و ئەو ڕێککەوتنە حوکم نیە بەزیانی گەلانی ئێران دا بشکێتەوە، بەمەرجێک …
زیاتر بخوێنەرەوە70 بارهەڵگر هاوکاریی سەربازی و لۆجستی گەیەندرایە رۆژئاوای کوردستان
سەرەڕای بوونی دەنگۆ لەسەر کەمکردنەوەی قەبارە و بوونیان لە سووریا، هاوپەیمانان 70 بارهەڵگری کەرەستەی سەربازی و هاوکاریی لۆجستیان ناردە بنکەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، رۆژی 19ـی ئەم مانگە 70 بارهەڵگر کە پێکهاتووە لە پاڵپشتیی سەربازی و لۆجستی لە هەرێمی کوردستانەوە و لە دەروازەی سنووری وەلیدەوە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس