دوێنێ یەکشەممە لەهەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدراو بەشێک لەمامۆستیانیش بەنیگەرانیەوە هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن دەکەن. مامۆستا ڕەشید میراودەلی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لەقەزای پشدەر وتی، “دوای کۆبونەوەی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قەزای پشدەر بەشێکی زۆر لەمامۆستایان بڕیاریاندا لەمڕۆ دوشەممەوە نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن تاوهکو ڕۆژی 15ی 10ى 2025، ئەوکات بڕیارێکی دیكه …
زیاتر بخوێنەرەوەسووریا: سەرەتای مانگی داهاتوو دەنگدان بەڕێوەدەچێت
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی سووریا، بڕیاریدا رۆژی 5ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل بەڕێوەبچێت. پشت بەستن بە دەستوور و مەرسومی کۆماری لیژنەکە رایگەیاندووە، ئەو وادەیەیان پاڵپشت بە راگەیاندنی دەستووری و دوو مەرسومی کۆماری دیاریکردووە، کە پشێویی ئەمنی و بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن لە سێ پارێزگا، پێشتر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی سووریا رایگەیاندبوو، هەڵبژاردنی …
زیاتر بخوێنەرەوەراگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەش
بەم جۆرە ئاگادارتان دەکەین کە دوانیوەرۆی رۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی خەرمانان، هەیئەتێکی کومیتەی رێبەری کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان: ئیبراهیم عەلیزادە، ڕێزان حەمیدی، سەعید ئەمانی، ئەسرین ڕەحیمی، ئاکۆ ئەنوەری و فوئاد سوڵتانی لەگەڵ هەیئەتێک لە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: …
زیاتر بخوێنەرەوەجوڵهى ئهمریكا لهعێراق دهستپێدهكات.. زانیاریى گرنگ لهبارهى گروپه چهكدارهكان
بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، گروپه چهكدارهكانى عێراق کەوتنه ژێر چاودێری ئەمریکاوهو باس لهوهشدهكرێت، هەڵاتنی سهركردهى بهشێك لەگروپهكانیش لهعێراق دەستیپێکردوه. بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى كەناڵی (وەن نیوز) بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی چوار گروپی حەشدی شەعبی خرانە لیستی تیرۆری ئەمریكاوە، سەرۆكی گروپە چهكدارهكان بارەگاكانیان چۆڵكردوەو خۆیان شاردوەتەوە. لهو زانیاریانهى هاتون، “لەشاری بەغدا، زۆربەی بارەگاكانی حەشدی …
زیاتر بخوێنەرەوەبنەماڵەی شەهید فواد قەدیمی لەسەر گڵكۆی ڕۆڵەكەیان
فواد قەدیمی، لە گیانبەختكردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی كە لە ناڕەزایەتییەكانی شاری دیواندەرە لە ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەقەی هێزە سەركوتكەرەكانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست دا.
زیاتر بخوێنەرەوەئەردۆغان: لەگەڵ ترەمپ و شەرع کۆدەبمەوە و سووریا بەتەنیا بەجێناهێڵین
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پێش بەڕێکەوتنی بۆ ئەمریکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە هەرگیز سووریا بەتەنیا بەجێناهێڵن و لەپێناو بەهێزبوونی سووریا، هەرچییان لە توانادا بێت بەکاریدەهێنن. کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ و شەرع ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە. …
زیاتر بخوێنەرەوەلەبارەی هەڵوێستی مامۆستایانو بایكۆتەوە بڕیاردرا
نوێنەرێكی مامۆستایانی ناڕازیی ئاشكرایكرد، ئەمساڵ بایكۆت جیاوازەو لەمرۆوە هەولێرو دهۆك و سەرجەم ناوچەكانی دیكەیان لەگەڵدایەو دەڵێت،” بەخامی سپییەوە بەرەو بەغدا دەچین و هیچی دیكە نابینە داپۆشینی عەیبەكانی دەسەڵات”. دڵشاد میرانی ئهندامى دهستهى مامۆستایانو فهرمانبهرانى ناڕازیی وتی، “خۆشبەختانە ئەمڕۆ، هەولێرو دهۆكو بادینان، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی سلێمانیو هەڵەبجەو دەڤەری ڕاپەڕینو گەرمیان، هاوهەڵوێستنو …
زیاتر بخوێنەرەوەدادگای سلێمانی سزاکەی شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد
دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیكردنی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد. دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی سزای سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەند کرد کە بەپێنج مانگ زیندانیكردن سزادرابوو. لەكاتێكدا لەلایەن پارێزەرەكانیەوە تانە لەبڕیارەكە درابوو، بەڵام دادوەر كەمكردنەوەی سزاكەی ڕەتكردەوە.
زیاتر بخوێنەرەوەنرخی تمەنی ئێرانی هاڕەی کرد
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕی دراوی تاران گەیشتە 106 هەزار و 250 تمەنی ئێرانی. بە گوێرەی ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندنی نرخی دراو لە ئێران، دوای پەسەندنەکردنی بڕیارنامەی هەڵپەساردنی هەمیشەیی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران، ڕایانگەیاند “نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕی ئازادی تاراندا گەیشتە 106هەزار و 250 تومەن.” ڕۆژی هەینی، …
زیاتر بخوێنەرەوەکوژرانی چیا ئەحمەد نژاد، کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کاتژمێر نزیک یەکی نیوەشەوی شەممە ٢٩ی خەرمانان، چیا ئەحمەد نژاد، کاسبکاری ٤٢ ساڵە و نیشتەجێی پیرانشار، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، لە ڕێگای گوندی زێوە سەر بەم شارە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و تەرمەكەی پاش کوژرانی هەر لەوێدا بە جێ هێڵدرابوو. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس