ئەمڕۆ، هاوکارییەکانی باکووری کوردستان کە لە ژێر ناوی “پالتفۆرمی پاراستن و پشتیوانی لە شاری ئامەد” کۆکرابوونەوە، لە دەروازەی عەزازەوە گەیشتە کۆبانێ.
هاوکارییەکان پێکهاتبون لە ١٧ بارهەڵگر خۆراک و پێداویستی ڕۆژانە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی پشتیوانیدا کۆکرانەوە کە ئامانجی هاوکاریکردنی خەڵکە لەو دۆخە سەختەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.
لەگەڵ هاوکارییەکاندا، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەردال ئەفشار و پارێزەر ڕەیحان گۆک ڕوویان لە کۆبانێ کرد و جەختیان کردەوە ئەم دەستپێشخەرییە یەکڕیزیی کورد و هاوکاریی ناوچە جیاوازەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە مرۆییەکان نیشاندەدات.
هاوکارییەکان ڕادەستی مانگی سووری کوردی کران و لە ڕۆژانی ئایندەدا بەسەر کۆچبەراندا دابەشدەکرێت.
جێی ئاماژەیە، ماوەی ٢٣ ڕۆژە شاری کۆبانێ لەلایەن سوپای سووریاوە و دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆیەکی توندی لەسەرە.
قەندیل پرێس