به‌په‌له

سانا: لە هێرشێکدا لە تەدمور ژمارەیەک سەربازی سووریا و ئەمریکا بریندار بوون

ئاژانسی هەواڵیی سووریا (سانا) رایگەیاند، لەنزیک تەدمور لە پارێزگای حومس هێرش کراوەتە سەر کاروانێکی هاوبەشی هێزەکانی سووریا و ئەمریکا، دوو سەربازی سووریا و ژمارەیەکی دیکەی ئەمریکی بریندار بوون و هێرشکارەکەش کوژراوە.

سانا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکە لەکاتی گەڕانێکی مەیدانیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و سووریا بووە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەی ئەمنیی ناونەهێندراوەوە دەڵێت، هێلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا چوونەتە شوێنەکە لە نێوەڕاستی بیابانی سووریا و بریندارەکانیان بۆ بنکەی سەربازیی تەنەف لەنزیک سێگۆشەی سنووریی سووریا – عێراق – ئوردن گواستووەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، رێگەی نێودەوڵەتیی دێرەزوور – دیمەشق لەدوای رووداوەکەوە بە شێوەیەکی کاتی داخراوە، هاوکات “فڕۆکەکان بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *