حیزبوڵا بە فەرمی کوژرانی هەیسەم عەلی تەباتەبایی لە هێرشی اسرائیل لە زاحیە پشتڕاست کرد

حیزبوڵای لوبنان بە فەرمی کوژرانی هەیسەم عەلی تەباتەبایی لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بو سەر ناوچەی زاحیە لە باشووری بەیرووت پشتڕاستکردەوە.

🔹 بەپێی زانیارییەکان، هەیسەم عەلی تەباتەبایی ناسراو بە ئەبووعەلی تا دوو ساڵ پێش ئێستا فەرماندەی هێزی حیزبوڵا لە وڵاتی یەمەن بووە، دوای کوژرانی فواد شوکر سەرۆک ئەرکانی پێشووی حیزبوڵا، هەیسەم عەلی تەباتەبایی بووەتە سەرۆکی ئەرکانی حیزبوڵا، کە لە پێکهاتەی ئەو حیزبە دەبێتە نەفەری دووەم دوای سکرتێری حیزب.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *