ئەردۆغان لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش: دەسەڵاتی دادوەری چی بڵێت، پابەندی دەبین

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی بڕیارە نوێیەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە کە 9 ساڵە لە ئەدیرنە زیندانییە رایگەیاند: “ئەم وڵاتە وڵاتی دادوەرییە. دەسەڵاتی دادوەری لەمبارەیەوە چی بڵێت، پابەندی دەبین”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی تشرینی دووەمی 2025 لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمان گوتارێکی پێشکێش کرد و دواتر لە کاتی چوونەدەرەوەی لە پەرلەمان سەبارەت بە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دوای بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە.

ئەردۆغان گوتی: “ئەم وڵاتە وڵاتی دادوەرییە. دەسەڵاتی دادوەری چی بڵێت، پابەندی دەبین.”

فەرمانگەی باڵای دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا تانەی تورکیای دژی بڕیاری پێشێلکردنی مافەکان لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە رەتکردووەتەوە. بەمەش بڕیارەکەی 8ی تەممووزی 2025ی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بووە یەکلاییکەرەوە. دادگە بڕیاری دابوو دەمیرتاش “بە پاڵنەری سیاسی” دەستبەسەرە و “مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە”ی پێشێل کراوە.

بە یەکلاییکردنەوەی بڕیارەکە، بەپێی مادەی 46ی رێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپا، ئەرک کەوتە سەر تورکیا کە پابەندی بڕیارەکە بێت.

یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش گوتی: ”بڕیارەکە یەکلایی بووەتەوە، چاوەڕێی رەوتی دادگە دەکەین”.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ش رۆژی سێشەممە چواری تشرینی دووەمی 2025 رایگەیاند، “ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبێتە مایەی خێر بۆ تورکیا.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

رێبەری ئێران: ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەمریکا بنەڕەتییەن، نە تاکتیکی

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا دەست لە پشتوانی ئیسرائیل هەڵبگرێت، تاوتوێی پێشنیازی ئەمریکا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *