به‌په‌له

ساڵح موسلیم: چەک دانانێین و رۆژئاوا هێڵی سوورە

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، لە وەڵامی دەوڵەت باخچەلی-دا رایگەیاند، کە هەسەدە چەک دانانێت و ئاماژە بەوەش دەکات، کە دۆخی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لە گەمارۆدایە.

وەڵامێک بۆ باخچەلی: چەکدانان روونادات
لە وەڵامی داواکارییەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، بۆ چەکدانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ساڵح موسلیم بە روونی رایگەیاند: “ئێمە چەکمان لە بەرامبەر تورکیا و دیمەشق هەڵگرتووە و ئامادەنین چەک دابنێین و خۆمان رادەست بکەین.”

رۆژئاوا، هێڵی سووری ئۆجەلان
موسلیم جەختی لەوە کردەوە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، رۆژئاوای کوردستانی بە “هێڵی سوور” ناوبردووە. هۆشداریشی دا لەوەی کە “مەترسی هەیە هەمان ئەو رووداوانەی بەسەر عەلەوی و دروزەکاندا هات، بەسەر کوردیشدا بێت، بۆیە چەکدانان و خۆرادەستکردن روونادات.”

حەلەب: دوو مانگە گەڕەکە کوردییەکان لە گەمارۆدان
سەبارەت بە دۆخی حەلەب، ساڵح موسلیم ئاشکرای کرد کە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە گەمارۆ خراوەتە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و رێگری لە هاتوچۆی خەڵک و گەیشتنی سووتەمەنی و پێداویستییە سەرەکییەکان دەکرێت.

راپەڕین دژی گەمارۆ
موسلیم روونیکردەوە کە ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا روویدا، “راپەڕینی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە بوو دژی گەمارۆ و فشارەکانی هێزەکانی سەر بە دیمەشق”. هەروەها ئاماژەی بە رێککەوتنێکی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کرد کە بەپێی ئەو رێککەوتنە، هەسەدە لەو دوو گەڕەکە کشاوەتەوە و تەنها هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەرکی پاراستنیان لە ئەستۆدایە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت

شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له‌ تاوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *