به‌په‌له

یونامی نیگەرانە لە سزادانى شێروان شێروانی

“پێویستە هەرێمی کوردستان سەروەریی یاسا بپارێزێت”

یونامی نیگەرانی سەبارەت بە سزای زیندانیکردنی شێروان شێروانی دەردەبڕی و دەڵێن؛ رەنگە سزاکە لە جێی خۆیدا نەبووبێت و بەشێوەیەکی ستەمکارانە بڕیاری لێدرابێت.

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق ناسراو بە یونامی، لە راگەیەندراوێکدا لەبارەى بڕیاری دادگای بنەسڵاوە بە بڕیاری زیندانیکردنی رۆژنامەوان شێروان شێروانی بە چوار ساڵ و پێنج مانگ، دەشڵێت؛ “ناوبراو بە تۆمەتێک سزادراوە کە ئەو خۆی رەتیکردووەتەوە”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “نیگەرانیی یونامی لەوەدایە، کە ئەم سزایەی شێروان شێروانی رەنگە لە جێگەی خۆیدا نەبووبێت و بەشێوەیەکی ستەمکارانەش درابێت”.

دەشڵێن؛ “لەو بڕوایەداین دادگا هۆکاری بڕواپێکەری بۆ ئەوەی کە پێی دەوترێت “زەرفی موشەددەد”ـی بەهەند وەرنەگرتبێت”.

یونامی دەڵێت، بڕیارەکە مایەی تانە لێدانەوە و ئەوان بەدواداچوونەکانیان بۆ پرسی شێروان شێروانی بەردەوام دەبێت.

یونامی، بە پێویستی دەزانێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەروەریی یاسا و مافەكانی مرۆڤ بپارێزێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە دڵنیابن لەوەی دادگاییکردنی تاوانباران بەشێوەیەکی روون و رەوا و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *