شه‌رع په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و هۆشداریى به‌كورد ده‌دات

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، لەوتارێکدا جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوەو سیناریۆی دابەشکردنی وڵاتەکەی بەتەواوی ڕەتکردەوە، ڕاشیگەیاند، “هۆکارەکانی دابەشبون لەسوریادا بونیان نییەو نزیکە لەمەحاڵ”.

لەمیانەی کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر، ئەکادیمی، سیاسەتمەدارو کەسایەتی دیاری پارێزگای ئیدلب، شەرع بەتوندی ڕەخنەی لەوکەسانە گرت کە بیری دابەشکردنی سوریا دەکەنەوەو وتی:”هەرکەسێک داوای دابەشبون بکات لەسوریا، لەڕوی سیاسییەوە نەزانەو خەون بینە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرجار بیرۆکەی خەوناوی، لایەنگرەکانیان بەرەو خۆکوشتن دەبات”.

سەرۆکی سوریا دڵنیایی خۆی نیشانداو وتی:”من مەترسی دابەشبون لەسوریا نابینم”.

ئەو دانی بەوەدانا کە هەندێک لایەن ئارەزوی دابەشکردنی وڵات‌و دروستکردنی کانتۆنی ناوخۆییان هەیە، بەڵام پێیوایە “لۆژیکی، سیاسی، نەتەوەیی‌و کولتورییەوە ئەمە مەحاڵە”.

شەرع هۆشداریدا، لەڕکابەریی نەرێنی، پۆستی سیاسیی‌و گەڕان بەدوای ڕۆڵداو جەختیکردەوە، ئەم دیاردانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگه‌ دادەنێن، بەتایبەتی لەقۆناغی هەستیاری بونیادنانی دەوڵەتدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشتبەستنی هەندێک لایەنی ناوخۆیی بەهێزە ئیقلیمییەکان، وەک ئیسرائیل، کارێکی “زۆر قورسە”.

ئەو بۆچونی خۆی ڕونکردەوە بەوەی، “ناوچەی باشور دانیشتوانێکی چڕی هەیەو هەر دوژمنێک بیەوێت بێتە ژورەوە، پێویستە پۆلیسێک لەبەردەم دەرگای هەموو ماڵێکدا دابنێت، ئەمەش لەواقیعدا ئەستەمە”.

سەبارەت بەڕوداوەکانی ئەمدواییەی پارێزگای سوەیدا، ئەحمەد شەرع دوپاتیکردەوە، دەوڵەت پابەندە بەلێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەی کە لەو پارێزگایە پێشێلکارییان ئەنجامداوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دادگاییکردنی ئەسەد و قوناغێکی مێژوویی لەنێوان کۆتایی سەردەمی ترس و ئەگەری داد یان ستەم لە سووریا

قەندیل پرێس – ڕاپۆرتی هەواڵی شاری دیمەشق لە ڕۆژی یەکشەممەی 26ـی نیسانی 2026 شایەدی وەرچەرخانێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *