ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، تۆم باراک، نێردەی ئەمەریکا بۆ سووریا لە(ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە لایەنەکانی سووریا کرد چەک دابنێن و کار بۆ بونیاتنانی سووریایەکی یەکگرتوو بکەن.
تۆم باراک داوای لە درووزەکان و هێزە بەدەوییەکان کردووە، چەکەکانیان دابنێن، گوتی: ڕێککەوتنەکە بە نێوەندگیری تورکیا و ئوردن و وڵاتانی دراوسێوە کراوە.
وردەکاریی ڕێککەوتنەكە:
دامەزراوە کارگێڕی و ئیدارییەکان و ئەمنییەکانی دەوڵەت دەگەڕێنەوە پارێزگای سوەیدا.
گرووپە چەکدارەکانی پاریزگاکە بە دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەتەوە دەبەسترێنەوە.
درووزەکان و گرووپە چەکدارەکانی هۆزە عەرەبییەکان، چەکە سووک و قورسەکانیان ڕادەست دەکەن.
ئەوانەی ڕێککەوتنەکە ڕەت دەکەنەوە، ڕێگەیەکی سەلامەتییان بۆ فەراهەم دەکرێت بۆ ئەوەی لە شارەکە بچنە دەرەوە.
لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو درووز و چەکدارانەی هۆزە عەرەبییەکان دەکرێت کە پێشێلکارییان کردووە.
گرووپێکی سوەیدا ڕادەسپێدرێن لەگەڵ یەکەی سەربازیی دەوڵەت، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکە بگرنە ئەستۆ.
قەندیل پرێس