قەندیل پرێس
ئەمرۆ 5ـێ تەممووز 2025 ، نێزیکەی 20 بارهەڵگری ئەمریکی پێداویستی سەربازیان گەیاندووتە بنکەی سەربازی لە کۆبانێ.
سەرچاوەیەک لەنێو هێزەکانی هەسەدە بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان خەریکی بەهێزکردنی بنکە سەربازیەکانی خۆی دایە و لەو چارچێوەیەدا بنکەی سەربازی کۆبانێ کە لە ئاداری ئەمساڵدا دروستیکردووە دوای هەرەشەکانی تورکیا، و نێزیکەی 300 سەربازی ئەمریکی لەو بنکەیەدا جێگیرکراون.
هاوکات پێچەوانەی ئەو بانگەشەیەی باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکرا، ئەمریکا 130 ملیۆن دۆلار لە بودجەی بەرگری ساڵی 2026 تەرخان دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە.
ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە تەرخان کراوە هەمان بڕی ساڵانی پێشووە.
قەندیل پرێس