به‌په‌له

عەلی خامنەیی: ئەمریکا هیچ دەستکەوتێکی لە هێرشەکانی سەر بنکە ئەتۆمییەکان نەبوو

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: “پیرۆزبایی لە خەڵکی مەزنی ئێران دەکەم، بەبۆنەی سەرکەوتنمان بەسەر رژێمی زایۆنی.”

رۆژی پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی لەدوای جەنگی وڵاتەکە لەگەڵ ئیسرائیل پێشکێش کرد و رایگەیاند: “ئەمریکا هیچ دەستکەوتێکی لە هێرشەکانی سەر بنکە ئەتۆمییەکان نەبوو.”

عەلی خامنەیی گوتیشی: “رژێمی زایۆنی لەژێر گورزە کاریگەرەکانی ئێمە وێران بوون، خۆیان بیریان لەوە نەکردبووەوە کە گورزێکی وایان بەردەکەوێت.”

بە گوتەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران “دەبێت رژێمی زایۆنی ئەوە بزانێت، دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر ئێران باجەکەی قورسە.”

عەلی خامنەیی لە درێژەی پەیامەکەی سوپاسی گەلەکەی کرد لەبەرامبەر “یەکگرتووییان” بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی هێزە سەربازییەکانی ئێران.

“گەلی ئێران پێشانیان دا کە لە کاتی پێویست هەموو بە یەک دەنگ دەدوێن.” عەلی خامنەیی وای گوت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *