به‌په‌له

راپرسییەک: 49%ـی دانیشتووانى غەزە دەخوازن ناوچەکە جێبهێڵن

راپرسییەک کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی کەرتى غەزە ئامادەن داوای یارمەتی لە ئیسرائیل بکەن بۆ ئەوەی کەرتە بەجێبهێڵن و بۆ ووڵاتانی دیکە کۆچ بکەن.

راپرسییەکە لەلایەن ناوەندی فەڵەستینی بۆ توێژینەوەى سیاسی، لەنێوان یەک بۆ چواری ئایاردا ئەنجامدراوە، نزیکەی شەش هەفتە دوای دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل، بۆچوونى هاووڵاتیانى لە سەرانسەری کەرتی غەزە و کەناری رۆژئاوای وەرگرتووە.

ناوەندەکە کە دامەزراوەیەکی توێژینەوەیە و بنکەکەی لە شاری رامەڵایە، لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، ٤٩%ـی بەشداربووانی راپرسییەکە ئامادەن داوای هاوکاریی لە ئیسرائیل بکەن بۆ ئەوەی لە رێگەی بەندەر و فڕۆکەخانەکانییەوە، غەزە بەرەو دەرەوە فەڵەستین جێبهێڵن.

لەو راپرسییەدا، 48%ـی دانیشتووانی غەزە پشتگیریی لەو زنجیرە خۆپیشاندانانەش دەکەن کە دژی حەماس لە چەند ناوچەیەکی کەرتەکە بەڕێوەچووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *