سڕی سورەیا ئەنۆدەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
سڕی سورەیا ئۆندەر دوای مانەوەی 18 رۆژ بە بێهۆشی لە نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتین گەیڵ، سەرەڕای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی 12 کاتژمێریی لە 15ـی نیساندا، کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ 3ـى ئایار کۆچى دوایی کرد.
ئۆندەر کە خۆی بەڕەچەڵەک تورکمانە، لە ماوەی دوو دەییەی رابردوودا کەسایەتییەکی دیاری سەرجەم پرۆسەکانی ئاشتی و چارەسەر بوو، لەم پرۆسەیەی دواییشدا وەک هەمیشە، لەگەڵ پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دەم ئەندامی ئەو شاندە بوو، کە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی لە ئیمراڵی دەکرد.
ئۆندەر لە دایکبووی ساڵی 1962ـی سەمسووری باکووری کوردستانە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو پرۆسە نوێیەی لەگەڵ بانگەوازەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، وەک هەمیشە رۆڵی سەرەکیی پێدرایەوە و بوو بە ئەندامی شاندی ئیمراڵی.
ئۆندەر لە 1980دا دوای کودەتا بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانییکراوە، ئەو هونەرمەند، سیناریست، ئەکتەر و نووسەر و سیاسەتمەدار بوو.
قەندیل پرێس