به‌په‌له

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: هەڕەشەی کشانەوەی ئەمریکا هەسەدە و دیمەشقی کۆکردەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، هەڕەشەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، فشارى لەسەر هەسەدە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئیدارەى نوێی دیمەشق دروستکردووە و هێزەکانی ئەمریکا رۆڵێکی دیپلۆماسی لە سووریا دەبینن.

رۆژنامەکە لە زارى ژمارەیەک ئەفسەری ئەمریکییەوە نووسیویەتی “سوپای ئەمریکا لە پشتی پەردەوە رۆڵێکی دیپلۆماسیی گەورە لە سووریا دەگێڕێت، ئەویش لەڕێگەی نێوەندگیریی نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی نوێی سووریا”.

باسلەوەکراوە، هەوڵی هێزەکانی ئەمریکا، لەپێناو بەرقەراربوونی ئاسایش و رێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەی شەڕی ناوخۆیی لەو وڵاتە.

هەر بەگوێرەى رۆژنامەکە، ئەمریکا هەوڵدەدات رۆڵی لە وێناکردنی داهاتووی سووریادا هەبێت، ئەویش لەڕێگەی هاندانی سوپای سووریای ئازاد کە سەربە تورکیان، بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع.

ئەو ئەفسەرانەی سوپای ئەمریکا جەختیان لەوەکردووەتەوە، هەڕەشەکانی سوپای ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا، رۆڵی هەبووە لە فشارکردن بۆسەر هەسەدە، بۆ ئەنجامدانی دانوستانی راستەقینە لەگەڵ دیمەشق و رێککەوتن لەگەڵ ئیدارەى نوێی ئەو وڵاتە.

هاوکات بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەرپرسانی سووریا وەڵامدانەوەیەکی باشیان بۆ نێوەندگیرییەکەی ئەمریکا هەبووە و هاوکار بوون.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 10ی ئەم مانگە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا رێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆکرد و بڕیاردرا بە یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکوور و رۆژئاوای سووریا، لەگەڵ حکومەتی دیمەشقدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

زەنگێکی مەترسیدار بۆ ئابووریی هەرێم؛ دەروازەی ڕەبیعە پێگەی ئیبراهیم خەلیل لاواز دەکات

گۆڕانکارییەکی گەورە لە نەخشەی بازرگانیی نێوان عێراق، تورکیا و سووریا ڕوو دەدات. دوای دووبارە کردنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *