ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا ئاشکراکرا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ڕایگەیاند، بەم دواییانە چاومان كەوت بە جەنەڕاڵ مایكل كۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا و جەنەڕاڵ لایهی كیڤن، فەرماندەی هێزی هاوبەشی پێداگری پۆڵاین و، جەنەڕاڵ مایكل برۆكس، فەرماندەی هێزی ئەركی هاوبەشی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكان لە وڵاتی شام.

مەزڵوم عەبدی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، كۆبونەوەكە گرنگ بووە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریاو ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان دژی داعش و جەختمان لە هەوڵە نێودەوڵەتیان كردەوە بۆ سەرلەنوێ‌ ئامادەكردنەوەی خێزانەكان لەناوی كەمپی هۆل و كۆنتڕۆڵكردنی زیندانەكان.

دەشڵێت، هەروەك جەختمان لەسەر پتەوكردنی هاوبەشیی و بایەخی رۆڵی ئەمریكا كردەوە، بۆ راگرتنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو زامنكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی وڵات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *