به‌په‌له

ئیسرائیل زیاد لە 700 زیندانیکراویی فەڵەستینی ئازاد دەکات

وەزارەتی دادی ئیسرائیل رایگەیاند، وەک قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ئیسرائیل زیاد لە 700 زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد دەکات.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، بڕیار دراوە 737 بەندکراوی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد بکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە، بڕیاری ئازادکردنی ئەو فەڵەستینییانە لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکاندایە لەلایەن حەماسەوە.

لەلایەن وەزارەتی دادی ئیسرائیلەوە، لیستی ناوی ئەو کەسانە بڵاوکراوەتەوە کە ئازاد دەکرێن، یەکێکیان زەکەریا زوبەیدی، سەرۆکی پێشووی کەتیبەکانی ئەقسا، باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماسە.

ئەو بەندکراوانەی ئازاد دەکرێن، دەیان ئەندامی بزووتنەوە چەکدارییەکانی فەڵەستینی تێدایە کە بەشێکیان سزای زیندانیی هەتاهەتایی دراون یاخود تۆمەتبارکراون بە تاوانی وەک کوشتن.

🔹 بەگوێرەی میدیاکانى ئیسرائیل، مەروان بەرغوسی، یەکێک لە دیارترین گیراوانی سیاسیی فەڵەستینی لەناو ئەو کەسانەدا نییە بڕیارە ئازاد بکرێن.

🔹 بەرغوسی، سەرکردەیەکی دیار بووە لە کەناری رۆژئاوا و ئازادکردنی داواکارییەکی گرنگی حەماس بوو لە ئاگربەستەکاندا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *