کوژرانی لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب ئەحمەدی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو. ئەو گەنجە سێ گوللەی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١: ١٥ ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤) ١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ (، لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب ئەحمەدی تەمەن ٢٠ ساڵ لە گەڕەکی باوەجانیی ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژرا.

هێزە ئینتزامییەکان بەبێ هیچ پاساوێک و ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە تەقەیان لە سوهەیب ئەحمەدی کردووە کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بووە.

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە رایگه‌یاند: «یەکێک لە هێزە ئینتزامییەکان کە ناوبانگی شاوەیسی بووە سێ گوللەی لە ملی سوهەیب داوە و کوشتوویەتی».

سوهەیب ئەحمەدی خەڵکی جوانڕۆ ئارایشگەر بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ‘حەزرەتی ڕەسووڵ’ گواستراوەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تایبەت بۆ قەندیل پرێس: لەسەر داوای خورشید هەرکی لە زیندان هەرکیەکان شەڕی چەکداریان دەستپێکردووە

قەندیل پرێس- هەولێر بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس دوێنێ کەسوکاری خورشید هەرکی دیداریان هەبوو لە زیندانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *