قەندیل پرێس/ کۆبانێ
وهفدێكى باڵاى سهربازیى هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئهمریكا گەیشتنە كۆبانێدوای دوو کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ سوپای نشتیمانی سوریای سەر بە تورکیا نەگەیشتنە رێککەوتن و وەفدەکە گەڕایەوە حەسەکە، مەزلۆم کۆبانیش راگەیاند: “ئاگربەست لە لایەن سوپای نشتیمانی سوریا جێبەجێنەکرا”.
وەفدی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی سوپای نشتیمانی سوریا کۆبوونەوە و دوای دوو کاتژمێر لە گفتۆگۆ وەفدی سوپای نشتیمانی سوریا رازی نەبوون ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای نشتیمانی درێژ بکرێتەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کرد کە پێویستە بەنداوی تشرین بکەوێتە ژێر کۆنترۆلیان و بنکەیەکی سەربازی لە سور گۆری شا سەلمان دروست بکەن، هێزەکانی هەسەدە بە قوڵایی ٣٥ کم لە کۆبانێ دورکەونەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی هەفتەیەکە سوپای نشتیمانی سوریای سەر بە تورکیا بە هاوکاری فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا هەوڵی گرتنی بەنداوی تشرین دەدات، سەرجەم هێرشەکان لەلایەن شەرڤانانی هەسەدە و دژەتیرۆری رۆژئاوا تێکشکێنران.
قەندیل پرێس زانیویەتی لە بەرامبەردا هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە ئامادە نین دەستبەرداری کۆبانێ و بەنداوی تشرین بن، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی ئاییندەدا شەریکی قورس لە نێوان هەسەدە و سوپای سوریای نشتیمانی سەر بە تورکیا لە کۆبانێ روودەدات.
مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕاگەیاند: ئەو ڕێکەوتنەى لە ڕێگەی نێوەندگیریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لەنێوان هەسەدە و تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانى ئەنجام درا جێبەجێ نەکراوە
تورکیا داواى جێگیرکردنى هێزى سەربازى لە مەزارگەی سوڵتان سلێمان شا لە گوندی ئەشمیی ڕۆژئاوای کۆبانێ دەکات، کە بەنیازە چەکی قورس لەو گوندە جێگیر بکات
ئەم داواکارییەى تورکیا ڕێگرە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنى کۆتایی و جێبەجێکردنى ئاگربەست
دوای شەڕ و پێکدادانی قۆرس لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی سوپای نشتیمانی سوریای سەر بە تورکیا لە مەنبج بە هەماهەنگی هاوپەیمانان لە ١٢ی ئەم مانگە ئاگربەست ڕاگەینرا بۆ ماوەی ٤ رۆژ و هەر بەیانی ئەمرۆ ههسهده ژمارهیهكى زۆر ئۆتۆمبێلى ڕهوانهى مهنبهج كردوه بۆ ڕزگاركردنى خەڵکی سڤیلو هێزه سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لهوشاره، ئەمەش ئەو هاوکێشەیە روونتر دەکات کە رۆژئاوای فۆرات بۆ هێزەکانی سەر بە تورکیا و رۆژهەلاتی فۆراتیش بۆ هەسەدە مسۆگەرتر دەبێت، بەڵام تورکیا بەمە رازی نیە و نایەوێت سنوری هاوبەشی لەگەڵ هەسەدە هەبێت.
ئامانجی تورکیا و چەکدارەکانی لە کۆنترۆلکردنی مەنبج لەوێ وە گەیشتن بوو بە کۆبانێ، چونکە سەرێ کانی و گرێ سپیش لە ٢٠١٩ لە لایەن تورکیاوە کۆنترۆلکرا بوو و تەنیا شاری کۆبانێ ماوە بکەوێتە ژێر کۆنترۆلیان، بەڵام دوای گەیشتی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ کۆبانێ ئەو ئامانجەی تورکیا زۆر زەحمەت دەبێت.
تورکیا بەنیازە بە درێژایی ٦٠٠ کم لە باکوری ئیراقەوە تا باکوری سوریا و بە قۆڵایی ٣٥ کم کۆنترۆل بکات و پشتێنەی ئەمنی بۆ وڵاتەکەی دروست بکات، لەهەر لەو بارەیەوە دوێنێ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندبوو: مەرامەکانمان لە بارەی باکووری سووریایێ لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکایێ تەواو دژی یەکن.
قەندیل پرێس