به‌په‌له

روانگەی سوری: هەسەدە 40%ی خاكی هەسەدە لەژێر دەستدایە

ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای كشانەوەی سوپای سوریاو كشانەوەی میلیشیا عێراقییەكان بە ئاڕاستەی دەروازەی “قائم” لە خۆرئاوای عێراق، هێزەكانی سوریای دیموكرات فڕۆكەخانەی دێرەزوور، ناوچەی مەیادین و ناوچەی ئەلبوكەمالی سنوری سوریای لەگەڵ عێراق كۆنتڕۆڵكرد، بەوەش تەواوی پارێزگای دێرەزوور كەوتە دەست هێزەكانی سوریای دیموكرات.

هاوشانی ئەو پێشهاتە نوێیەی، هێزەكانی سوریای دیموكرات تەواوی ئەو ناوچانەشی لە پارێزگا رەقە كۆنتڕۆڵكرد كە تائێستا لەژێر هەژموونی رژێمی سوریادا بووە.

رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ئێستادا 40%ی تەواوی خاكی سوریایان لەژێر دەستدایە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *