سوپای نشتیمانی سوریا کە سەر بە تورکیان شەڕی دژی هەسەدە ڕاگەیاند

دەقی بەیاننامەی ژوری ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازاد کە راستەوخۆ بریار لە تورکیا وەردەگرێت:

لە کاتێکدا قارەمانەکانی شۆڕشی سوریا شەڕی ڕزگاریخوازی دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی نیشتمانمان لە چنگی ڕژێم |  تاوانبار و هاوپەیمانەکانی، هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە کردەوەیەکی خیانەتکارانەدا، پشتی شۆڕشەکەیان کردە ئامانج.  ئەم هێزانە هێرشیان کردە سەر چەند گوندێکی لادێی حەلەب و دەستیان بەسەر بەشێکیاندا گرت و هەوڵیان دا بەرەو پێگەکانمان فراوانتر بکەن، ئەمەش هەڕەشەی پەکخستنی ڕێگای ڕزگاری دەکات.

هەرچەندە ئەولەویەتی ئێمە ڕزگارکردنی سوریا بوو لە چنگی ڕژێمی تاوانکاریدا و هەرواش دەمێنینەوە، بەڵام ئەمڕۆ ناچارین بەرگری لە پێگەکانمان بکەین و گەلەکەمان لەم هێرشانە بپارێزین.

گەلەکەمان لە مەنبەج و دەوروبەری، لە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی، دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە لە خەباتداین بۆ ڕزگارکردنی سوریا و بنیاتنانی وەک دەوڵەتێک بۆ هەموو گەلەکەی بەبێ جیاوازی.  ئامانجمان دەستەبەرکردنی ئازادی و کەرامەتە بۆ هەموو سوریەکان و عەرەبەکان و کوردەکان و ئەوانی تر، لە نیشتمانێکدا کە پێکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە یەکتر زاڵ بێت.

داوا لە هاووڵاتیانی سڤیلمان دەکەین لە پێناو سەلامەتی خۆیان لە بارەگا سەربازییەکان دوور بکەونەوە، بەڵێنیش دەدەین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ پاراستنی ئەوان و سەروەت و سامانیان، لە پێناو بنیاتنانی سوریایەکی ئازاد کە هەموو لایەک لەخۆبگرێت و کۆیان بکاتەوە لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و ڕێزگرتنی یەکتر.

بژی سوریای ئازاد و سەربەرز

“بەیانی ئازادی” ژووری ئۆپەراسیۆن

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *