چەند وێنەیەک لە باروودۆخی ئاوارەکانی عەفرین کە دوای داگیرکردنی تەل ڕەفعەت لەلایەن گروپە جیهادییە تیرۆریستییەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاو بۆ دووهەمین جار ناچار بە کۆچ کردن کران. نزیکەی ۲۰۰ هەزار کەس لە دانیشتوانی تەلرەفعەت و ناوچەی شەهبا لە باکووری شاری حەڵەب لەڕێگەی ئەو ڕێڕەوی مرۆییەوە کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ەوە دروستکرابوو، لەم ناوچانە ڕزگار کران.
سەرەڕای ئامادەکارییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەڕی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-رۆژئاڤا بۆ پێشوازیکردن له ئەو خێزانانه، هاوکاری ڕێکخراوە مافە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان پێویسته.
هەروەها پێشتر سەرچاوەیەکی تایبەت بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند که چەکدارانی سەربە تورکیا لە ناوچەی تەلڕەفعەت و دەورووبەری دەستدرێژیان کردووەتە سەر چەندین ژن کە هێشتا ژمارەیان بە وردی دیار نییە، هەروەها لەو ناوچانە ئەشکنجەیش ڕوویداوە.
قەندیل پرێس




