کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کارەبا و ئاوی زیاتر لە ملیۆنێک کەس بڕیوە و ئەمەش بە وتەی شارەزایان ڕەنگە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی کەناڵی بی بی سی، تورکیا لە نێوان ئۆکتۆبەری 2019 تا مانگی 1ی 2024 زیاتر لە 100 هێرشی کردووەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان و دامەزراوە گازییەکان و وێستگەکانی کارەبا لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
کەناڵی بی بی سی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هێرشانە قەیرانی مرۆیی لە ناوچەیەکدا دروستکردووە، کە بەدەست شەڕی ناوخۆی بەردەوامەوە دەناڵێنێت، جگە لە چوار ساڵ وشکەساڵی سەخت کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا توندتر بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئاو کەم بوو، بەڵام هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی کارەبا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بووە هۆی پچڕانی کارەبای وێستگەی سەرەکی ئاوی هەرێمەکە، لە عەلووک و لەو کاتەوە کارەکانی وەستاوە
قەندیل پرێس