لە چوارچێوەی سزاکانی ئێراندا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوەی کۆمپانیای گۆڵدن گڵۆبی تورکی سەپاند کە ناوەندەکەی لە شاری ئەستەنبوڵە.
دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا هەڕەشەی سزای ئابووری قورستریان لە ئێران کرد، ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانی سێ دامەزراوەی کۆمپانیایەکی تورکی نزیک لە ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕایگەیەندراوەکدا هاتووە، سێ کۆمپانیای نوێی تورکی خراونەتە لیستی سزاکانەوە، کە هەموویان پەیوەندیدارن بە بانکى “گۆڵدن گڵۆب بۆ وەبەرهێنان” لە تورکیا.
وتیشی: لیستەکە کۆمپانیای گۆڵدن گڵۆب بۆ بەڕێوەبردنی جانتای وەبەرهێنان کە بنکەکەی لە شاری ئەستەنبوڵ و کۆمپانیای گۆڵدن گڵۆب بۆ بەکرێدانی موڵکی هەمان کۆمپانیای تێدایە، سێیەم دامەزراوەش، بانکی گۆڵدن گڵۆبە بۆ وەبەرهێنان، کە بنکەکەی شاری ئەستەنبوڵە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، سزادانی ئەم سێ دامەزراوەیە بەپێی فەرمانێکی ئەمریکا هاتووە کە تایبەتە بە سزاکانی سەر ئێران دێت.
قەندیل پرێس