ھێرش بۆ سەر كەشتییەك لە گەرووی هورمز زیانی گیانیی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، کەشتییەک لەکاتی دەرچوونی لە گەرووی هورمز بە مووشەک هێرشی کراوەتە سەر.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەندامانی دەستەی کەشتیوانان لەلایەن پاسەوانانی دەریایی عومانەوە هاوکاری کراون، هەروەها جەختی کردووەتەوە کە هیچ زیانێکی ژینگەیی لە ئەنجامی ڕووداوەکەوە تۆمار نەکراوە، بەڵام زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە و زیانیش بە بزوێنەری کەشتییەکە کەوتووە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە جووڵەی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە پەکخراوە و  ژمارەی ئەو کەشتییانەی بە گەرووەکەدا تێپەڕ دەبن بۆ کەمتر لە ١٠ کەشتی لە ڕۆژێكدا دابەزیوە، لە کاتێکدا پێش هەڵگیرسانی جەنگەکە ڕۆژانە زیاتر لە ١٣٠ کەشتی لەو گەرووە تێدەپەڕین.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *