به‌په‌له

عەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. ناوبراو یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری نایینی سەر بە پارێزگای ئێسفەهان بووە.

هەواڵدەریی “میزان”ی سەر بە دەزگای دادوەریی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە تۆمەتەکانی سەر ئەکبەری پێکهاتبوون لە موحارەبە، تێکدانی بەئەنقەستی موڵکی گشتی، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە و کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی.

دەزگای دادوەریی ڕێژیم ئیدیعای کردووە کە ناوبراو لە کاتی هێرشکردنە سەر فەرمانداریی نایین و بنکە ئەمنییەتییەکان، بە دەمانچە تەقەی لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی میزان، دادگا بە پشتبەستن بە “دانپێدانانی زۆرەملێ”، گرتەی ڤیدیۆیی تەقە و ڕاپۆرتی هێزە ئینتزامییەکان ئەم حوکمەی دەرکردووە و حوکمەکە دوای پشتڕاستکردنەوەی لە دیوانی باڵای ڕێژیم، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *