به‌په‌له

هەسەدە کوژرانی 17 چەکداری گرووپە چەکدارەکانی راگەیاند

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، لە نزیک بەنداوی تشرین 17 چەکداری گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیایان کوشتووە و 40 چەکداری دیکەشیان بریندار کردووە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریاوە بەتایبەت لە دەووربەری بەنداوی تشرین، هێرشی گەورەیان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئەنجامداوە.

هەسەدە دەشڵێت، ” ئێوارەی دوێنێ شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەکانی ئەبو قەلقەل و عەلوش روویدا و هێزەکانمان گورزێکی گەورەیان لە گرووپە چەکدارەکان دا، لە ئەنجامدا تەنها یەک ئەنداممان بە سووکی برینداربوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەکانی شەهید هارون، چوار ئۆتۆمبێلی گرووپە چەکدارەکانیان کردووەتە ئامانج و توانیویانە کۆمەڵێک چەکدار لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لەناوببەن.

هەسەدە باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، 17 چەکداری ئەو گرووپانەیان کوشتووە و 40 چەکداری دیکەشیان بریندارکردووە، کە یەکێک لەوانەی کوژراوە فەرماندەی مەغاویرى شیمال بووە بەناوی ئەبو فایز.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە و ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *