به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى چالاكوانێكى مافه‌كانى په‌ناخوازان ئاشكرایكردوه، پۆلیسى ده‌ریاوانى یۆنان هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر 70 په‌ناخوازى كورد له‌ده‌ریاداو یه‌خته‌كه‌شى تێكشكاندون‌و فڕێیداونه‌ته نێو ده‌ریاوه.
ڕه‌نج پشده‌رى چالاكوانى مافه‌كانى په‌ناخوازان ئاشكرایكردوه، درەنگانی شەوى ڕابردوو، پۆلیسی یۆنان هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر یه‌ختێك كه زیاتر له70 په‌ناخوازى كوردى تێدابوه.
به‌وته‌ى پشده‌رى، “له‌نێو ئه‌و 70 په‌ناخوازه‌دا زیاتر له20 منداڵیش بونى هه‌بوه، دواى ئه‌وه‌ى هێرشیكردونه‌ته‌سه‌ر، یه‌خته‌كه‌شى تێكشكاندون‌و فڕێیداونه‌ته ناو ده‌ریاى ئیجه‌وه‌و پاشانیش به‌زۆره‌ملێ‌و به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ناشارستانى، دیپۆرتى توركیاى كردونه‌ته‌وه”.
قەندیل پرێس