به‌په‌له

هەپەگە: تورکیا ٧٠٦ جار هێرشی کردووە ١٣ جار بە فڕۆکە بووە

سوپای داگیرکەری تورکیا ١٣جار بە فڕۆکەی جەنگی و بە گشتی ٦٩٣جار بە چەکی قورس، تۆپ و دوورهاوێژ هێرشی ئەنجامداوە. هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا کەمێرایەکی چاودێری تێکشکا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:

هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی:

– لە ڕۆژانی ٣، ٤، ٥، ٦ی نیسان ٨جار ناوچەکانی درێشە، یەکماڵە و شاخ کۆن لە گارێ و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سنینە لە خاکورک ١ جار و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازە و دەرگەلێ و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا ٤جار بە گشتی ١٣جار تۆپباران کران.

– هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە چەکی قورس و تۆپ و هویترز

– لە ڕۆژانی ٤و ٥ ی نیسان گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرزینێ، شەهید شەریف، لۆلان و سنینە لە هەرێمی خاکورک ٤٤جار تۆپباران کران و گۆڕەپانەکانی مژێ، گرگاشە، دێرەشە و شاخی کۆن و شاخی زەنگوڵ ٤٦جار تۆپباران کران، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازە، سەرێ مەتینا و دەرگەلێ لەهەرێمی مەتینا ٩٠جار تۆپباران کران، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامیدی و شاخی بەهار کە دەکەوێتە هەرێـمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ ٥١٣ جار بە گشتی ٦٩٣جار بە چەکی قورس و تۆپ و دوور هاوێژ بۆردومان کران.

چالاکییەکانی هێزەکانمان لە وەڵامی هێرشەکان:

– ڕۆژی ٤ی نیسان  کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی کانی قەرژ لە هەرێمی خاکورک تێکشکێندرا

– ڕۆژی ٤ ی نیسان کاتژمێر ٠٧:٠٠داگیرکەران هێرشیان کردە سەر تونێلەکانی بەرخۆدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی وڵام درانەوە.

– ڕۆژی ٤ی نیسان کاتژمێر ١٣:٠٠ داگیرکەران بەهەمان شێوە هێرشیان دەکردە سەر تونێلەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی وڵامی هێرشەکە درایەوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *