نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ کاژێر 12:35 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی عەممانی پایتەختی ئوردن لەلایەن شازادە عەلی بن حوسێن، برای شای ئوردن پێشوازی لێکرا.

دوای ئەوە یەکسەر لەلایەن شا عەبدوڵڵا بن حوسێن، شای ئوردن پێشوازی لێکرا و، خوانی نیوەڕۆ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێکخرا و تائێستا کۆبوونەوەی نێوان شای ئوردن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ ده‌که‌ن.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت، لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی ئوردن.

سەردانەکە راستەوخۆ دوای بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لە پرسە و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس دێت. ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نییە بۆ ئوردن، پێشتر و لە ساڵی 2021 لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم پێشوازیی لێکرابوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *