نا بۆ کانگای ته‌ڵای سەقز

چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی سەقز بە بڵاوکردنەوەی پۆستەرێکی ئاگادارکردنەوە، داوای ڕاگرتنی چالاکیی کانگای زێڕی سەقز دەکەن کە مەترسیی جیددیی بۆ سەر ژینگە و ژیانی خەڵک دروست کردووە.

لەم پۆستەرەدا هاتووە: “بە چالاکیی کانگای زێڕی شاری سەقز، ژیانی دانیشتووانی ڕێژگەی ئاوی زەڕینە هەر لە سەقزەوە تا تەورێز، لەژێر مەترسیدایە. چالاکیی ئەم کانگایە مەترسییەکی گەورەی ژینگەییە و دەتوانێ لە ڕێگەی ئاو، هەوا و خاکەوە ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە تووشی نەخۆشی و مەترسی بکات.”

شایانی باسە کە لە پۆستەرەکەدا بە جوانی ئاماژە بە هۆکاری ئەم مەترسییانە، بەهرەوەرەکان و زیانبارەکان کراوە و باس لەوە کراوە کە پشکی خەڵکی ناوچەکە لەم کانگایە کە پاشەکەوتی ٢٥ ملیۆن تۆن زێڕە، تەنیا نەخۆشی، بێکاری، بێگاری و کۆڵبەرییە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *