ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٠ کەس و ٢٧ دامەزراوەی پەیوەست بە ئێران سەپاند، کە بە لایەنی کەمەوە دوو کۆمپانیای تێدایە کە پەیوەستن بە کۆمپانیای تانکەری نیشتیمانی ئێرانییەوە هەیە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێران و ئەو کۆمپانیایانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە، زانیاری ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسەکە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، سزای نوێی بەسەر ١٠ کەس و ٢٧ دامەزراوەی پەیوەست بە ئێرانەوە سەپاندووە.

هەروەها ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە، لەنێو ئەم سزا نوێیەدا، هەردوو کۆمپانیا ” Ace Petrochem FZEو Moderate General Trading LLC” کە لە ئیمارات تۆمارکراون  و پەیوەندییان بە کۆمپانیای تانکەری نیشتیمانی ئێرانەوە هەیە، سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم سزایانە لە کاتێکدا، ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران لە دانووستاندان و تا ئێستا بە نێوەندگریی عومان پێنج گەڕی دانووستانیان ئەنجامداوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌وه‌ وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ین كه‌ پێشتر وێنه‌ی نه‌بوبێت

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە ده‌كات کە ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌ وه‌ها گۆشه‌گیر ده‌كه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *